زایەڵە ـــ کرداری جێ مشتومڕی شمشێربازانی سویسرا لە دژی ئیسرائیل لە پاڵپشتی خەڵکی چەوساوەی فەلەستین چووە قۆناغی سیاسییەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕاپۆرتێکی بە مانشێتی "تەحەدای سیاسی گەورەی نێوان سویسرا و ئیسرائیل لەسەر وەرزش" بڵاوکردۆتەوە کەتێیدا هاتووە؛

دوو ڕۆژ لەمەوبەر پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ شمشێربازی تەمەن خوار 23 ساڵ لە تالین بەڕێوەچوو و هەڵبژاردەی سویسرا لە یاری کۆتایی بەرانبەر بە تیپی ڕژێمی داگیرکەر دۆڕا، بەڵام لە مەراسیمی دابەشکردنی مەدالیاکاندا مشتومڕی زۆری لێکەوتەوە چونکە شمشێربازانی سویسرا لە کاتی مەراسیمی بەخشینی مەدالیاکان لە کاتی لێدانی سروودی ڕژێمی زایۆنیدا پشتیان لە نوێنەرانی ڕژێمی زایۆن کرد.

گیدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی، دەستبەجێ لە پەیامێکی تووڕەدا لە کەناڵی ئێکس نووسی: "تیمی سویسرا مایەی شەرمەزارییە."

موندۆ دەڵێت ئەم هەنگاوەی شمشێربازانی سویسرایی لە ڕووی سیاسییەوە ئیسرائیلی تووڕە کردووە و دەستەی شمشێربازی سویسرا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت ئەو هەنگاوەی وەرزشوانان سیاسی نییە.

وەرزشوانانی سویسریش لە پەیجی ئینستاگرامی خۆیان نووسیویانە "ئەمە هەنگاوێکی شەخسی بوو، بە هۆی خەم و هاوسۆزیمان بۆ ئازاری مرۆیی گەورەی هاوڵاتیانی مەدەنی کە کاریگەری لەسەر هەموو لایەک هەبووە.

هەرچەندە بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکانی ئیسپانیا ئەم کارەی وەرزشوانانی سویسرا کاردانەوەی بەرفراوانی لەسەر تۆڕەکۆمەڵایتییەکان هەبوو و وای لە خەڵکێکی زۆر لە سەرانسەری جیهان کرد، کە پشتگیری لە چالاکییە مرۆییەکانیان بکەن لە بەرامبەر کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززەدا.