زایەڵە- سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریی هەرێم بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن وتی، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەمە بەدوا زەوی بە شێوەی یەکسان بەسەر ئەو ئهو ژن و مێردانه دابەش دەکرێت کە هەردووکیان سوودمەند دەبوون لە وەرگرتنی زەوی.
چەند سکاڵایەکمان بۆ هاتبوو ژمارەیەك لەو ئهو ژن و مێردانهی فەرمانبەرن و تەنیا یەکێکیان سوودمەند دەبوون لە وەرگرتنی زەوی، بەڵام دوای ئەو بڕیارە هەردووکیان سوودمەند دەبن.
بە گوێرەی ئەو بڕیارە زەوییەکی 200 مەتری دابەش دەکرێت هەر یەکە و 100مەتری بەناو دەکرێت، بەڵام ئەگەر هەر کام لەوان ڕەزامەندی لەسەر بوو بە ناوی یەکێک لەوان بێت، ئەوا بەڵگەنامەیەک لە شارەوانی پڕ دهکاتەوە.
بەگوێرەی بڕیاری پێشووتر کاتێک دوو هاوسەر مەرجەکانی وەرگرتنی زەوییان هەبوو، تەنیا یەکێک لەوان سوودمەند دەبوو.
ک