زایەڵە - عەزیز ئەحمەد، جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆكایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان :حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو لەگەڵ بانکی بازرگانی عێراق گەیشتە رێککەوتن و بەو مەرجەی بانکەكە (100) ئامێری نوێی (ATM) لە هەرێمی کوردستان دابنێت. بەڵام تا ئێستا رێککەوتنەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئێمە بە قوڵی نیگەرانین لە دواکەوتنی بانکی بازرگانی عێراق لە دانانی ئامێری پارەدانی ئەلەكترۆنی لە هەرێمی کوردستان.
ساڵێک لەمەوبەر سەرۆکی بانکەکە بەڵێنی داوە (100) ئامێری نوێ بۆ پرۆگرامی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان (هەژماری من) دابین بکات.
تی بی ئای زیاتر لە (40) هەزار داواکاری لە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمەوە پێگەیشتووە، بەڵام بانکەکە هێشتا فەرمانی کڕینی دەرنەکردووەو، چاپکردنی کارت بۆ فەرمانبەرانی حکومی دواکەوتووە.
فەرمانبەران چاوەڕوانی خزمەتگوزارییەكی باشتر لە بانکەکە دەکەن، بەوپێیەی بانکێكی پێشەنگی حکومییە لە عێراق،
حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵای فەرمی لە بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی دارایی لە بەغدا تۆمارکردووە.
ک