زایەڵە - مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ڕایگەیاند؛ کۆمپانیاکانی ئەندام لە کۆمەڵەکەمان ئامادەن دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەنەوە، بەڵام مەرجیان ئەوەیە دڵنیایی وەربگرن لە شایستە داراییەکانیان.
ئاماژەی بەوەشدا؛ حکومەتی عێراق هێشتا گرێبەستەکانی ئێمەیان پەسند نییە.
ئاشکراشی کرد؛ "نزیکەی یەک ملیار دۆلارمان لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە."
مایڵز کاگینز ڕاشیگەیاند: "حکومەتی عێراق بە گرێبەستەکانی ئێمە رازی نییە و گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی نەوت رەوا و یاسایین."
وتیشی: "ناوی ژمارەیەک کۆمپانیا بۆ وردبینی لە خەرجییەکانی دەرهێنانی نەوت پێشنیاز کراون."
وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ڕاشیگەیاند: "کاتی ئەوەیە حکومەتی عێراق روانینی خۆیان بە نووسراو بخەنە روو."
ک

April 30, 2025