زایەڵە - نەژاد عەبدوڵا ئەمڕۆ وەك بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستبەكاربوو، دڵشاد عومەر پۆستەكەی رادەستكردو داوای خانەنشینی كرد.
پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ساڵی 2014 بەر بزووتنەوەی گۆڕان كەوت، ساڵی رابردوو دڵشاد عومەر بەهۆی تەرخانكردنی زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەچۆ بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون دەستی لەپۆستەكەی هەڵگرت، ئەمڕۆ بەتەواوی پۆستەكەی رادەستی نەژاد عەبدوڵا كرد وەك بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و داوای خانەنشینیكرد.
ک