زایەڵە-پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات كە هەموو ڕێكارەكانی ناردنی مووچە لەلایەن دارایی عێراقەوە تەواو بوون و تەنها ماوەتەوە بڕیاری ناردنی پارەكە بدرێت

لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، شێروان دووبەردانی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ زانیاریمان وەرگرتووە، هەموو ڕێكارەكانی وردبینكردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی كوردستان تەواو بوون و تەنیا ماوەتەوە بڕیاری ناردنی پارەكە بدرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا هیچ كێشەیەك لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵیدا نییە، تەنیا ئەوە نەبێت، كە گرفتی ڕەسیدی پارە هەیه و ئەویش بە ڕەزامەندیی سەرۆك وەزیران دەكرێت و داوا لە بانكی ناوەندی دەكرێت، تا تەمویلی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت

ئەندامەكەی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، بڕیاری خەرجكردنی مووچە دراوە و كێشەی نییە، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا ناردن و گواستنەوەی تەمویلە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و ڕێكارەكانیش تەواو دەكرێن و هیچ كێشەیەك نییە.

ک