زایەڵە-هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێكی تری تاوەبارانی بەهاری و هەورەبروسكەی بەهێز و تەرزە بە دوو قۆناغ سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەكان مامناوەندە كە دهۆك، زاخۆ، سۆران، راپەڕین، سلێمانی و هەڵەبجە و بۆ ناوچە دەشتاییەكان لاواز بۆ مامناوەند دەبێت، پلەكانی گەرما دادەبەزن، خێرایی با چالاك دەبێت لە هەندێك شوێن و ناوچە ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
باسی لەوەش كردووە، لە درەنگانی شەوی هەینی بەهۆی كاریگەریی نزمەپەستانی دەریای سوور و بڕێك لە دەریای ناوەڕاست شەپۆلێكی دیكەی تاوەباران و هەورەبروسكە و تەرزە تەواوی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە سەرەتای بارانبارینەكەش درەنگانی شەوی پێنج لەسەر هەینی لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.
باسی لەوەش كردووە، لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی بەدواوە تاوەكو ئێوارەی رۆژی هەینی ناوبەناو ئەگەری چالاكبوونی هەورەبروسكە و تاوەبارانی مامناوەند هەیە، لە كاتە جیاوازەكانی بە بڕی جیاواز شوێن بۆ شوێن دەگۆڕێت ناوچەكانی شاخاوییەكانی دهۆك و هەولێر و سۆران و ڕاپەڕین و سلێمانی ئەگەری بارانبارینی باشترە بە بەراورد لەگەڵ ناوچە دەشتاییەكانی هەولێر و كەركوك و گەرمیان.
ئەوەشیخستەڕوو قۆناغی دووەم لە رۆژی دووشەممەوە دەستپێدەكات لە بەشێكی زۆری ناوچە جیاوازەكانی هەرێم ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسكە هەیە بە تایبەت ناوچەشاخاوییەكان لە هەردوو قۆناغە دڵخۆشكەرن بۆ ئەو ناوچانە ئەگەری بارانبارینی باش هەیە هاوكات لەو قۆناغە بارستەهەوایەكی لاوازی ساردی جەمسەری دەگاتە ناوچەكەمان كاریگەری باشی دەبێت لەسەر چالاكبوونی هەورە بروسكە لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم.
ک