زایەڵە ــــ یانەی کاوازاکی ژاپۆنی لە جەدەدا، لە یانەی نەسری سعودیەی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی خولی نایابی هەڵبژاردەی ئاسیا.
پاش24 کاتژمێر لە دوورخستنەوەی هیلال بەرامبەر ئەلاهلی، نەسر هیوای ئەوەی لە دڵا بوو بە بردنەوە بەسەر یانەی کاوازاکی بگاتە بەشی کۆتایی خولی نایابی هەڵبژاردەی ئاسیا و خوێ بڕژێنێتە سەر برینی ڕکابەرە دێرینەکەیدا.
لە چارەکی کۆتاییدا نەسر بە ئاسانی بە ئاکامی 4-1 لە یۆکۆهاما مارینۆسی نوێنەری دیکەی ژاپۆن، یارییەکەی بردبووەوە. لەلایەکی ترەوە، کاوازاکی تاکە نوێنەری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بوو لەنێو چوار هەڵبژاردەی کۆتایدا،
بەڵام لەگەڵ فیکەی دەستپێکدا، نەسر بۆی دەرکەوت کە شکستدانی تیپی کاوازاکی کارێکی ئاسان نییە. له خولەکی 10 ئیتۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یابانییەکان تۆمارکرد.
پاش 17 خولەک، سادیۆ مانێ بە یارمەتی یویچی مارویاما، کاپتنی کاوازاکی، کە ئاراستەی تۆپەکەی گۆڕی، یارییەکەی یەکسان کرد. هیوا گەڕایەوە بۆ یانەی نەسر.
لە خولەکی 32دا رۆناڵدۆ باشترین هەلی بۆ تیپەکەی لەدەستدا و لێدانی وەکوو گوڵ تۆمار نەکرا. کاتێک هەردوو تیمەکە هێواش هێواش خۆیان ئامادە دەکرد بۆ چوونە ژووری خۆگۆڕین، ئۆزاکی گۆڵی دووەمی کاوازاکی تۆمارکرد. یانەی نەسر لە ئەوپەڕی بێهیواییدا درێژەی بە یارییەکەدا و لە خولەکی 87دا توانی گوڵێکی تر لە لایەن ئیمن یەحیاوە تۆمار بکات و قەرەبووی یەکێک لە گوڵەکان بکاتەوە.
هەرچەندە ڕۆناڵدۆ گرنگترین هەلی یاریەکەی لە خولەکی 95دا و لە پێگەیەکی سەرسوڕهێنەردا لە دەست دا.
خولەکێک دواتر ناوبژیوانی ئێرانی عەلیڕەزا فەغانی فیکەی کۆتایی یارییەکەی لێدا تا ئەو دوو هەڵبژاردەیە بهێنێتە کایەوە کە کەمترین دەرفەتی ڕووبەڕووبوونەوەی یەکتریان هەبوو. ئەلاهی عەرەبستانی سعوودی و کاوازاکی ژاپۆن.
بەڵام ئەوەی سەرنجی زیاتری ڕاکێشا. کاردانەوەی ڕۆناڵدۆ لەمەڕ شکستی بوو، براوەی تۆپی زێڕین لە ناوەڕاستی یاریگاکەدا وەستابوو و قسەی لەگەڵ خۆیدا دەکرد. ڕۆناڵدۆ کە بە هیوای بردنەوەی چەندین نازناوی پاڵەوانێتی چووەتە سعودیە، لە کۆی 15 جامی یانەکانی عەرەب تەنیا یەک جامی بردووەتەوە و لە یاری دوێنێشەودا تاسنووری داڕمانی دەروونی چووە پێشەوە.