زایەڵە ـــ بڵاوکراوەی ئیسپانیا وردەکاری زیاتر لەبارەی پێشنیارە سەیر و سەمەرەکەی یانەی هیلال بۆ ڕاهێنەری ڕێئال ئاشکرا دەکات.

"150 ملیۆن یۆرۆ چاوەڕوانی ئەنچیلۆتییە"، ئەمە ڕاپۆرتێکی گۆڤاری مارکا ئیسپانیایە کە وردەکاریی پێشنیارە گەورەکەی هیلال بۆ ڕاهێنەری ڕێئال دەخاتەڕوو.

ئەو بڕە پارەیە کە سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە بۆ ڕاکێشانی ئەنچیلۆتی دابینکردووە نزیک بە 2 تەن زێڕ دەبێت.

ڕێئال مەدرید زۆر نزیکە لە کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕاهێنەری ئیتاڵی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەنچیلۆتی لەم دوایانەدا.

ئەنچیلۆتی هەڵبژاردە بوو بۆ ڕاهێنەری بەرازیل، بەڵام ئەو پێشنیارە  سەیر و سەمەرەی سعودیە هاوکێشەکانی تێکدا.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی نووسیویەتی ئەو مووچەیە کە هیلال پێشکەشی ئەنچیلۆتی کردووە نزیکەی 15 ئەوەندەی داهاتی ساڵانەی ئەو ڕاهێنەرە لە مەدریدە

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیای ئیسپانی، ئەنچیلۆتی گەورەترین گرێبەستی لە مێژووی ڕاهێنەری تۆپی پێدا بە ناوی خۆیەوە تۆمار دەکات، ئەگەر ئەو پێشنیارەی سعودیە قبوڵ بکات.