زایەڵە - ڕێئالی مەدرید لە ماوەی کەمتر لە ڕۆژێکدا 70٪ ی بەرگریکارەکانی لەدەستدا.
" 3 بەرگریکاری ڕێئال خانەنشین کران"، ئەمە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بوو سەبارەت بە قەیرانی نوێی کەمپی قازە سپیەکانە.
مێندی، رودیگەر و ئالابا، سێ بەرگریکاری سەرەکی ڕێئال لە 24 کاتژمێری رابردوودا پێکان و تووشی ئازار بوون.
ئالابا بەهۆی پچڕانی مینیسک لە ئەژنۆ و رودیگەر بەهۆی نەشتەرگەری و ماندی بەهۆی پچڕانی ماسولکەی قاچەوە خانەنشین بوون.
ڕۆژنامەی ئیسپانی نووسیویەتی ڕێئالی مەدرید نزیکەی 70٪ بەرگریکارەکانی لەدەستداوە بەهۆی پێکان و بەرکەوتنی ئێش و ئازار.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاس، ئاسێنسیۆ و گارسیا تاکە بەرگریکارە پسپۆڕەکانی یانەی ڕێئالن بۆ درێژەدان بە کێبەرکێیەکانی ئەم وەرزە.