زایەڵە ـــ لە گەشتێکی تایبەت و ناوازەدا ستافێکی گروپی شاخەوانی پایتەخت لە چیای سەفین گەشتێکی ئەنجام دا بۆ کەمپی جۆتەدار.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی پایتەخت: پێش نیوەڕۆ بە لای ڕاستی ڕەبەنی بۆیە سەرکەوتین، دیمەنە جوان و دڵڕفێنەکانی شاخ و شار تێکەڵ بە یەک ببوون چونکە تا بەرزتر دەبووینەوە جوانی شاری شەقڵاوەمان زیاتر بۆ دەردەکەوت، لە هەمان کات کەش و هەوایەکی بەهاری هەبوو لە هەندێ کات بارانی بە خوڕ و لە هەندێک کاتیش کەشێکی ئاسایی بوو.
بەشی ڕاگەیندنی گرووپ وتی: نزیک کەمپ نانی نیوەڕۆمان خوارد و کەمێک پشووماندا، دوای نێوەرۆ بەژداری مەڕاسیمی ساڵیادی گروپی شاخەوانی شەقڵاوەمان کرد کە پێشتر داوەتکرابووین.
لە لایەن سەرۆکی گروپ کاپتن Karwan Majid دیارەیەک پێشکەشی حاجی Rzgar Shexwasani سەرۆکی گروپی شاخەوانیی شەقڵاوە کرا، هیوای بردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: کەمپی جۆتەدار بە قۆڵ و بازوی ئەوان و شەونخونی بەردەوامیان دروست کرا، کە بۆتە ماڵی هەموو شاخەوانان بێ جیاوازی. تا کۆتایی مەراسیمەکە ماینەوە و دواتر بەرەو خاڵی دەستپێک گەڕاینەوە. سوپاس بۆ خوا گەشتەکەمان بە سەلامەتی سەرجەم ئەندامان کۆتایی هات.
سەرپەرشتیار : وەستا ابراھیم
پێشڕەو karwan majid
پاشڕەو : خاتوو Marwa Hasan
وێنەگر : Darbaz Gardi
بەرپرسی ڕاگەیاندن : Salm A Aziz