زایەڵە - دابەزینی نرخی نەوت و ترسی کورتهێنانی زیاتری بودجە، حکومەتی عێراق ناچار دەکات نەرمی لە بەرامبەر کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێم بنوێنێت و  لە ماوەی ڕابردوو دوو دەستپێشخەری کردووە بەئامانجی دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

دەسپێشخەری یەکەمی بەغدا خستنەڕووی ۱۰ کۆمپانیای ڕاوێژکارییە بۆ هەرێم و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت تا خۆیان کۆمپانیایەکی تێدا هەڵبژێرن بۆ دیاری کردنی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگەکانی هەرێم. بەغدا، هەرێم و کۆمپانیاکانی سەرپشک کردووە کە کام کۆمپانیا لەو ۱۰ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە هەڵدەبژێرن.

دەستپێشخەری دووەمی بەغدا نوسراوێکە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ کۆمپانیاکانی نەوت کە وەزارەتی دارایی گرەنتی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی نەوت دەدات بەپێی یاسای بودجە بۆ ساڵی ۲۰۲٥ تا ئەو کاتەی تێچووی دەرهێنانی نەوت دیاری دەکرێت لە فرۆشی هەر بەرمیلێک بڕی ۱٦ دۆلار دەدرێتە کۆمپانیاکان.

سەرەڕای دەستپێشخەرییەکانی بەغدا کۆبونەوەی ۲۰ی ئەم مانگەی نێوان وەزارەتی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمەڵەی ئاپیکۆر کە هەشت کۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوتن لەهەرێم بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم شکستی هێنا.

ک