زایەڵە- لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، نزارساڵح ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی و بەرپرسی مەکۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، ئەمە گرنگە و پیرۆزە لە هەموو کورد، بەڵام گرنگتر لەمە ئەوەیە لە ڕووی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی ئیداریی وشارستانی و جموجوڵی بازرگانیەوە  چی بۆ بکرێت ئەویش ئەرکی سەرکی لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم و ئیدارەی شارە  تا بە واقیعی ببێتە پارێزگا نەک تەنها ناوبێت.

ئاماژەی بەوەش دا: وەک ئەو چەند ساڵە ڕابوردو بینیمان  ئەگەر بۆ لەمەو دوا کاری جدی هەمەلایەنی  بۆ نەکرێت هاوڵاتیان تەواو نائومێد ئەبن، زیاتر لەو ماوەیەی پێشو کۆچ کردن زیادئەکات. ئێستا هەڵەبجە پێویستی بە عەقڵی ئیداری و خەڵکی کارامەو دڵسۆزە لەدەزگاکانی و بۆنیادنانی شار نەک بەعەقڵی تەسکی حیزب و قۆرغکاری.

ئەو بەرپرسەی گۆڕان وتیشی، هەڵەبجە پێوستی بە کۆکردنەوەی توانا کانە لەهەرکەس و لەهەر لایەک بێت  بەداخە وە بەم بۆچونەی ئێستا لەوە ناچێت  نیەتێکی لەو شێوە هەبێت. ئەوەی هەیە لەم ماوەیە زیاتر لە هەر شوێنێکی تر بازنەی فرەیی و شارەزایی و  کۆکردنەوەی تواناکان و بەشداری هەمەڵایەن تەسکتر ئەکرێتەوە. بۆ یەهیوادارم دەستبەرداری  ئەم جۆرە  بیرو بۆچونە بن چونکە نامانگەینە هیچ  ئامانجێک وچونکەئەرکی ئەم قۆناغە ی هەڵەبجە گرانە و ئەرکی بونیادنانی پارێزگایەوپێویستی بەهەماهەنگی زیاترو شارەزای باشترو کارەکتر ی بەتواناترە نەک وەلائی حیزبی زیاتر، بەهیوای ئایندەیەکی گەش بۆ بۆپارێزگاکە و بۆ کوردستان

ک