زایەڵە - بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بۆرسەی جیهانی، نرخی ئۆنسەی ئاڵتوون دابەزینی گەورەی تۆمارکرد بەراورد بە 5 هەفتەی رابردوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسەی ئاڵتوون بۆ 3230 دۆلار دابەزی، ئەوەش گەورەترین دابەزینە لە ماوەی پێنج بۆ شەش هەفتەی رابردوو.

هەفتەی رابردووتر نرخی یەک ئۆنسەی ئاڵتوون بۆ 3500 دۆلار بەرزبووەوە، لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیە بۆ هەر ئۆنسەیەک 270 دۆلار دابەزیووە.

دابەزینی نرخی ئاڵتوون هۆکارەکەی بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی وڵاتان بەتایبەت گرژییەکانی ئەمەریکا و چین هەیە کە هەردوولا لە دوو هەفتەی رابردوو بەرانبەر یەکتر گومرگیان بەرێژەی سەرو %100 بەسەر یەکتر سەپاند.

ک