زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 16ـی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرەو سعودیە بەرێدەکەوێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە لەوبارەیەوە ئاشکرایکرد، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە وەرزی حەجی ئەمساڵ تەواوکراون.
رۆژی 16 و 17ـی ئەم مانگە حاجیانی کوردستان بەرێگای وشکانی بەرێدەکەون کە ژمارەیان هەزار و 645 حاجییە، رۆژی 19ـی ئایاریش یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرێگەی ئاسمانی لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو سعوودیە بەرێ دەکەون کە ژمارەیان سێ هەزار و 491 حاجیە.
هەروەها گەشتە ئاسمانییەکانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە 19 بۆ 28ـی ئایاری ئەمساڵ بەردەوام دەبن.
ک

May 01, 2025