زایەڵە-وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، كۆی گشتی هەناردە و داهاتی نەوتی خاو بۆ مانگی ئازار گەیشتە زیاتر لە ١٠٦ ملیۆن و ٢١١ بەرمیل كە داهاتەكەی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارە.
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، بەپێی ئاماری كۆتایی كە لەلایەن رێكخراوی بەبازاڕكردنی نەوتی سۆمۆ دەرچووە، كۆی گشتی بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو گەیشتە زیاتر لە ١٠٦ ملیۆن و ٢١١ بەرمیل كە داهاتەكەی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارە
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی گشتی بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو ١٠٦ ملیۆن و ٦٦٣ هەزار و ٢١١ بەرمیل كە داهاتەكەی بڕی حەوت ملیار و ٧١٦ ملیۆن و ٥٠٦ هەزار و ٦٦٠ دۆلارە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشیان ڕوونكردووەتەوە، كۆی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو بۆ مانگی ئازار لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ١٠٤ ملیۆن و ٧٤٠ هەزار و ٣٩٨ بەرمیل بووە، هاوكات هەناردەكردنی كێڵگەی قەیرە ١ ملیۆن و ٦١٣ هەزار و ٤٨ بەرمیل بووە و كۆی گشتی هەناردەكردن بۆ ئوردن ٣٠٩ هەزار، و ٧٦٥ بەرمیل بووە.
ک