زایەڵە-كەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایەگەیاند، کەش و هەوای ناوچەکە و عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ناسەقامگیر دەبێت بەجۆرێک تاوە باران، كە هەورە بروسكەی لەگەڵ دەبێت .

 خێرایی با لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆ بەرز دەبێتەوە لە هەندی شوێن دەگاتە سەرووی 50 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا .

 لە ناوچەکانی باشووری هەرێم رێژەی بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت .

 پێشبینی ژمارەیەکی زۆر لە ڕوودانی هەورە بروسکە دەکرێت و لە کاتەکانى ئێوارەدا خێرایی با ئاسایی دەبێتەوە.

ک