زایەڵە-د. عیزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سلێمانی غازێكی دەرەجە یەكی هەیە و زۆرترین بڕی غاز لە پارێزگاكەدا هەیە كە دەتوانرێت راستەوخۆ لە وێستگەی كارەبا بەكاربهێندرێت.
وتیشی، "هەرێمی كوردستان خاوەنی ژێرخانێكی پتەوی غازە و ئەگەر وەبەرهێنانی تێدا بكرێت تاوەكو 50 ساڵی دیكە دەتوانرێت سەرجەم پێداویستییەكانی هەرێم دابینبكات.
راشیگەیاند، دوو كێڵگەی غاز هەن یەكێكیان كۆرمۆرە و ئەوەی دیكەیان چەمچەماڵ كە كۆرمۆر رۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمی هەیە و لە ماوەیەكی نزیكدا ئاستی بەرهەمێنان دەگاتە 750 ملیۆن پێ سێجا.
ک