زایەڵە - «سەلام رشدی» له تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر دیداری کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ گه‌شه‌پێدان و به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی تیجاری و بازرگانی نیوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران زۆر گرینگه.
"سەلام رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی عێراق ـ هەرێمی کوردستان لقی هەولێر کۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له گه‌شه‌پێدان، به‌هێزکردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی تیجاری و بازرگانی نیوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران کرده‌وه.
شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی عێراق ـ هەرێمی کوردستان لقی هەولێر، پێکهاتوو له؛ "عه‌بدوالخالق زرار عه‌بدوڵڵا" جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر، "شوان شێرزاد شێخل" ئەندامی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر، "سه‌رهه‌نگ عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌د" ئه‌ندام به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامی دیکه‌ی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵێک لە بازرگانانی شاری هەولێر؛ ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه ١٠ی گوڵانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی ڕێکه‌وتی ٣٠ی ئه‌پرێلی ٢٠٢٥ی زایینی سەردانى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستانی لە شاری تارانیان کرد و لە لایەن "سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و ستافی نوێنەرایەتی حکوومەتى هەرێمى کوردستان به گه‌رمی پیشوازییان لێ‌کرا.
لەم دیدارەدا، شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر، به‌شدارییان له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی"ئێران ئێکسپۆ ٢٠٢٥" به سه‌رکه‌وتووانه هه‌ڵسه‌نگاند و به ئاماژه به‌و کۆبوونه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و بازرگانانی ئێرانی بوویانه؛ ئه‌م جۆره دیدار و هاتووچۆیانه‌یان له گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌پێدانی زیاتریی په‌یوه‌ندییه‌کانی تیجاری و بازرگانی نیوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران به‌رز نرخاند.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر، به ئاماژه به چالاکییه‌کان و رۆڵى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تاران لە پەرەپێدانى هه‌ر چی زیاتریی پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، ستایشى ئه‌و هه‌وڵ و کارئاسانیان کرد که بۆ تێپه‌ڕاندنی کار و چالاکی ئەو بازرگانانه‌ی که سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن. له درێژه‌دا، دیارییه‌کیان وه‌کوو ڕێزلێنان له ماندووبوونه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، پێشکه‌ش به "سەلام رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی کرد.
له درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، "سەلام رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و ئه‌ندامان و ستافی نوێنەرایەتی؛ سه‌ردانی شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر بۆ ئێران له به‌هێزکردن و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ر چی زیاتریی په‌یوه‌ندییه‌کانی تیجاری و بازرگانی نیوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران به گرینگ هه‌ڵسه‌نگاند و خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی شانده‌که بۆ نووسینگه‌ی نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان نیشاندا.
گرینگی گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و تیجاری له‌گه‌ڵ بازرگانه ئێرانییه‌کان، ئاراسته کردنی ڕێگه‌چاره بۆ به‌هێزکردن و په‌ره‌پێدانی هاوکارییه هاوبه‌شه‌کان و هه‌روه‌ها درکاندنی هه‌ندێک له مه‌سه‌له و گرفتی بازرگاکان و چالاکڤانانی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان له کاره هاوبه‌شه‌کان، له ته‌وه‌ره‌کانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بوو.
شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی و به مه‌به‌ستی به‌شداریی له حه‌وته‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی تواناکانی هه‌نارده‌ی ئێران به ناونیشانی "ئێران ئێکسپۆ ٢٠٢٥" سه‌ردانی شاری تارانیان کردووه، چوونه غورفه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م پێشانگایه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی په‌یوه‌ندیدار و بازرگانی ئێرانی دیدار و وت‌ووێژیان کرد.
مەنسوور جیهانی