زایەڵە - بەمەبەستی ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بڕیاریدا 14 ڕۆژ پێش هاتنی جەژنی قوربان ڕێگری لە هاتنی ئاژەڵ بۆ بەغدا بكرێت، ئەمەش وەك هەنگاوێك بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی تای خوێنبەربون و هەڵمەتی پاككردنەوەی لەوەڕگا و شوێنەكانی سەربڕینی ئاژەڵ لەلایەن تیمەكانی تەندروستیەوە دێت
مونتەزەر محەمەد كەریم سەرۆكی بەشی تەندروستی ئاژەڵان لە بەشی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵ ڕایگەیاند: لەكۆبونەوەی راوێژكاری وەزارەتەكەیاندا بڕیاردرا وەك ڕێكارێكی خۆپارێزی 14 ڕۆژ پێش هاتنی جەژنی قوربان ڕێگری لە هاتنی ئاژەڵ بكرێت بۆ ناو پارێزگای بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئامانجی ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە بەشی ڤێتێرنەری بتوانێت هەوڵەكانی چڕتر بكاتەوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تای خوێنبەربون و پاككردنەوەی لەوەڕگا و شوێنەكانی فرۆشتنی گۆشت.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا نزیكەی 50 حاڵەتی تای خوێنبەربون لەسەرجەم پارێزگاكان تۆماركراوە و لەنێویشیاندا زیاتر لە هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە، سەرەڕای ئەوەش، رێكاری توندی خۆپارێزی بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ئەو پەتایە گیراوەتەبەر.
ک