زایەڵە - لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، کاوێز مەلاپەروێز ڕایگەیاند، تا ئێستا عێراق و ئێران توانیویانە بڕیارەکانیان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن، بەڵام کورد لەوبەشە و بەشەکانی تریش پێویستە بە خەباتی چەکداریدا بچنەوە، چونکە بەپێی تەجروبە لەبەشەکانی تر ئێمە نەمانتوانیوە بەخەباتی چەکداری گۆڕانکاری بکەین.

ئەو ڕۆژنامەنوسە وتیشی، بە جۆری خەباتی چەکداری گۆڕانکاری دروست ناکرێ، پارتی و یەکێتی مەحکومن بەوەی کە ئەو ڕێکەوتنەی هەرسێ لاکردویەتی عێراق، ئێران، هەرێم، جێبەجێی بکەن.

هێمای بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان لەدۆخێکدا نیە کە بتوانێ بەرگەی فشاری لەوەزیاتر بگرێ، ئێستا هەلومەرجی خەباتی چەکداری کاتی زۆر بەسەرچووە.

ک