زایەڵە - عێراق بەنیازە ١٠ تریلیۆن دینار چاپ بکات بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە قەیرانی نەختینەیی کە ئێستا ڕووبەڕووی بووەتەوە.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند کە وڵاتەکە تووشی کەمبوونەوەی پارەی کاش بووەتەوە بە شێوەیەکی بەرچاو. 

بەپێی قسەکانی، لە کۆی ١٠٥ تریلیۆن دینار کە کۆی پارەی کاشی عێراقە، تەنها ٢٠ تریلیۆنی لە بازاڕ و لای حکومەتدایە.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرای کردووە کە ٨٠٪‌ی پارەی کاشی وڵات، واتە نزیکەی ٨٥ تریلیۆن دینار، لەلایەن هاووڵاتیانەوە هەڵگیراوە و ناخرێتەوە بازاڕەوە، ئەمەش هۆکاری سەرەکی قەیرانی نەختینەییە لە وڵاتدا.

ئەم هەنگاوەی حکومەتی عێراق بۆ چاپکردنی ١٠ تریلیۆن دیناری نوێ، هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی فشاری نەختینەیی کە ئێستا لە بازاڕدا هەیە .

هێشتا زانیاری زیاتر دەربارەی کاتی دەستپێکردنی چاپکردنی پارەکە و چۆنیەتی دابەشکردنی لە بازاڕدا بڵاو نەکراوەتەوە.

ک