زایەڵە - ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە كۆمەڵی دادگەری ئاماژە بەوەدەكات، دەڵێت، هەوڵێك هەیە بۆئەوەی هێزەكانی دەرەوەی پارتی و یەكێتی بە پەرتەوازەیی بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەكەن و یەكگرتوو و كۆمەڵیش پێكەوە بەشداری هەڵبژاردن بكەن.
ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند: كۆمەڵێك كەس لەوانە دكتۆر یوسف محەمەد، مەحمود رەزا، وشیار عەبدوڵڵا و ئەبوبەكر هەڵەدنی لە خولیای ئەوەدابووین كە چیتر ئەو هێزانەی دەرەوەی پارتی و یەكێتی بە پەرتەوازەیی بەشداری هەڵبژاردنەكان نەكەن، ئەوەش درێژكراوەی ئەو هەوڵانەیە كە لە خولی سێدا دامان لەسەر پێكهێنانی گروپی 15 كە دواتر بە گروپی هیوا ناسرا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە هەڵبژاردنی 2021 دا نەمانتوانی بە گروپێك یان بە لیستێك دابەزین، ئەو هەوڵە هەر بەردەوامی هەیە، ماوەی چەند ساڵێكە ئێمە كۆبوونەوەی بەردەواممان هەیە، سەرجەم هێزە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانمان بینیوە “ئەوانەی دەرەوەی پارتی و یەكێتی”، هەموویان رەزامەندن بەوەی لە لیستێكدا بەشداری بكەن بەڵام جارێ درێژەی كارەكان ماوە.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەوەشی وتووە، جگە لەو هەوڵەی ئێمە هەوڵەكانی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەرییش هەیە، كە قسە و باس و خواستی ئەوەیان هەیە پێكەوە بەشداری هەڵبژاردن بكەن، بۆیە بەگشتی لە ئێستادا جموجوڵێكی سیاسی هەیە لەنێوان هێزەكانی دەرەوەی پارتی و یەكێتی بۆئەوەی بەیەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بكەن، بۆئەوەی بتوانین هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەو قەیرانانەی كە ئەو دوو هێزە دروستیانكردووە، رزگاربكەین.
ک