زایەڵە - دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٥٩ دۆلار ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەمە ٥ـی ئایاری ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک نزمبووەوە و بە ٥٥ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێیت و بەراورد بە دوێنێ ٣ دۆلار دابەزی.
ناجێگیری نرخی نەوت بە شێوەیەکی گشتی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.
ک