زایەڵە- ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ڕوسیا هێز و ئامرازی پێویستی هەیە بۆ ئەوەی "بەشێوەیەكی لۆژیكی" كۆتایی بە جەنگی ئۆكرانیا بهێنێت و هیوادارە هیچ زەمینەیەک بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دروست نەبێت.

 ڤلادیمێر پوتن، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمی ڕووسیا کە لە تەلەگرام بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاندوە، ڕوسیا هێز و ئامرازی پێویستی هەیە بۆ ئەوەی "بەشێوەیەكی لۆژیكی" كۆتایی بە جەنگی ئۆكرانیا بهێنێت.

 ئاماژەی بەوەشكرد، پێویست بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ئۆکرانیا ناکات و هیوادارە هیچ زەمینەیەک بۆ بەکارهێنانێكی لەو شێوەیە دروست نەبێت.

ئەوەلەكاتێكدایە ڕۆژی دوشەممەی ڕابردو، سەرۆکی ڕوسیا ئاگربەستی کاتی لە پشوی فەرمی لە 8 تا 11ی ئەم مانگە ڕاگەیاند، کە هاوکاتە لەگەڵ ئاهەنگگێڕانی مۆسکۆ بۆ ڕۆژی سەرکەوتن لە جەنگی جیهانی دوەمدا.

ک