زایەڵە - ئەمڕۆ، بەسەرپەرشتی بەڕێز نوخشە ناصح پارێزگاری هەڵەبجەو بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ و بەڕێوەبەرانی گشتی شارەوانیەكان و ئەوقاف و گەشتوگوزار بەڕێوەبەرانی نەخشەدانان و ئاوادانی هەڵەبجەو تۆماری خانوبەرەو شوێنەوارو کەلەپوری هەڵەبجەو سەرۆكی شارەوانی خورماڵ بەڕێزان لە کۆمپانیای ڤیو پایۆنێر بۆکاری ئەندازیاری کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا.
كۆبونەوەكە بەمەبەستی گفتوگۆکردن بوو دەربارەی پڕۆژەی ماستەرپلانی خورماڵ و هەنگاوە پێویستیەكانی ئەنجامدانی پڕۆژەكەو دیراسەكردنی ڕەوشی شوێنەواری خورماڵ ودیاریكردنی ڕوبەرەكەی و چارەسەرکردنی گرفتەكانی بەردەم جێبەجێکردنی پرۆژەکە، بۆ ئەم مەبەستە ئامادەبوانی كۆبونەوەكە سەرنج و تێبینیەكانی خۆیان لە كۆبونەوەكەدا خستەڕوو بەڕێز پارێزگاریش جەختی لە چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم پڕۆژەكەو هەرچی زووتر بە ئەنجام گەیاندنی كردەوەو پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆیان دووپاتكردەوە.
ک