زایەڵە-محەمەد عەنوز ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند،دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران زۆر دواکەوت سەرەڕای بوونی پاکێجێک یاسای بنەڕەتی کە کاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە و تەنانەت کاروباری بەشێکی گەورە لەناو دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکان و سەندیکاکاندا ڕێکدەخات.

وتیشی،کە یاسا گرنگەکانی وەک یاسای دادگای فیدراڵی و یاسای نەوت و گاز سەرەڕای تێپەڕاندنی پێنج دانیشتنی یەک لەدوای یەکی پەرلەمان تەواو نەکراون.

دەشڵێت،ئەو واقیعە کۆمەڵایەتییە سەختەی کە بەهۆی لاوازی توانای کڕین لەلای هاووڵاتیان بەتایبەتی فەرمانبەران و توێژە لاوازەکان دروست بووە، داوای خێراکردنی هەموارکردنی پێوەری مووچە و یاسای خانەنشینی دەکات"
تەئکیدی لەوە کردەوە کە "پێشنیاری هەموارکردنی هەژمارکردنی خانەنشینی لەسەر بنەمای کۆی مووچە نەک رەمزی پێشکەش کردووە، بەمەبەستی پاراستنی توانای کڕین و بەدیهێنانی ئامانجی یاسا لە دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خانەنشینان".

  ئاشکراشیکرد،نامەیەکی بۆ سەرۆک وەزیران ناردووە و تێیدا داوای داڕشتنی پلانێک کردووە بۆ هەژمارکردنی خانەنشینی لە کۆی مووچەی خانەنشینی و بەرزکردنەوەی کەمترین مووچەی خانەنشینی بۆ 750 هەزار دینار لە مانگێکدا و زیادکردنی ساڵانە بە گوێرەی ڕێژەی هەڵاوسان دیاری بکات.

ک