زایەڵە- ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا بۆ ماڵپەری "ئاکسیۆس"ی ئەمریكی ڕایگەیاند: واشنتۆن هەوڵدەدات لەم هەفتەیەدا خولی چوارەمی دانوستانەكانی لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی رێکبخات.
وتیشی: لە دانوستانەکاندا پێشکەوتن بەدەستهاتووە و سەرۆک ترەمپ دەیەوێت بە شێوەیەکی دیپلۆماسی چارەسەری ئەم کێشەیە بکات ئەگەر بكرێت، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەین لە گفتوگۆكانمان لەگەڵ ئێران.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بریاربوو هەفتەی پێشوو خولی چوارەمی دانوستانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لە ڕۆما بەڕێوە بچێت دواخرا.
ک

May 06, 2025