زایەڵە - د.جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند کە وەزیری دارایی عێراق، تەیف سامی، دووپاتی کردووەتەوە هەژماری من بەشێکە لە پرۆسەی توطين، بەو مەرجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی حکومەتی فیدڕاڵی بکات.
بەپێی قسەکانی د.کۆچەر، وەزیری دارایی جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەیەوێت دڵنیا بێت لەوەی ئەو پارەیەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، لەڕێی هەژماری من-ەوە دەگاتە دەست مووچەخۆران.
تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هەڵوێستێکی فەرمی لەبارەی ئەم داخوازییەی وەزیری دارایی عێراق ڕانەگەیاندووە.
ک