زایەڵە - وەزارەتى تەندروستىی عێراق، بە هاوکاریی رێکخراوی تەندروستیی جیهان، ژوورێکی ئۆپراسیۆنى هاوبەش بۆ دانانی سنوورێک بۆ بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون پێکدەهێنن.

دکتۆ ساڵح مەهدی حسناوى، وەزیری تەندروستیى عێراق، بە رۆژنامەى سەباحی گوتوە، پێکهێنانى ژووری ئۆپراسیۆنەکە بۆ بەهاناوەچوونى کتوپڕ و دابینکردنى چارەسەری پێویستە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیێنێت، 8 مردن و 54 تووشبووی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار کراون، "زۆرترین مردن لە کەرکووک تۆمار کراوە."

ک