زایەڵە - بانکی رەشید لە عێراق ڕایدەگەیەنێت،  ژمارەیەک سەکۆی نوێی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7_ی ئایار_ی 2025، بانکی رەشید رایگەیاند، بۆ دابینکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی، ژمارەیەک سەکۆی نوێی فرۆشتنی دۆلار بە فەرمی دەکاتەوە و حاجیانن و گەشتیاران دەتوانن سوودمەند بن.

باسی لەوەش كرد،داواکاری بۆ وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی دەبێت لە رێگەی لقە فەرمییەکانەوەبێت، گەیاندن و وەرگرتنیش لە هەمان لق دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد، فرۆشتنی دۆلار گەشتیاران لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش كرد “ئەم دەستپێشخەرییە ئامانجی پاڵپشتیکردنی حاجیانی عێراقی و ئاسانکارییە بۆ پێداویستییە داراییەکانیان لە وەرزی حەجدا”.
ک