زایەڵە- رێباز حەملان بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو كێشەی مووچەی مانگی چوار چارەسەر دەبێت و دەشڵێت، "حكومەتی عێراق سیستمی پەیڕۆڵی نییە لە كاتێكدا هەرێم بەو سیستمە كاردەكات".
راشیگەیاند، رۆژی یەكشەممەی رابردوو مووچەی مانگی چوار خراوەتە بەردەم تەیف سامی و واژووی لەسەر نەكردووە و هیچ گرفتێكيش لە لیستی مووچە نییە.
وتیشی، "كێشەی نەبوونی پارەی كاش نییە و لقی هەولێری بانكی ناوەندیی پارەی بەشی دوو مووچە تێدایە و بابەتی مووچە بە سیاسی كراوە".
ک