زایەڵە - کەناڵی جیۆ تیڤی پاکستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی ئایاری 2025، تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری لاهور لە ڕۆژهەڵاتی پاکستان ڕوویدا.

تائێستا زەرور و زیانەکانی تەقینەوە گەورەکە ئاشکرا نەکراوە.

 تەقینەوەکە دوای ڕۆژێک لە هێرشەکانی هیندستان کە چەندان شوێنی پاکستانیان بۆمباران کرد دێت، ئەمەش نیگەرانیی لەبارەی پەرەسەندنی ململانێی سەربازی نێوان هەردوو دراوسێی چەکداری ئەتۆمی دروست کردووە.

درەنگانی شەوی سێشەممە، 6ـی ئایاری 2025، سوپای هیندستان ڕایگەیاند "زیاتر لە نۆ پێگەمان لە خاکی پاکستان بۆردومان کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە بۆ بە ئامانجکردنی ژێرخانی تیرۆرە.

ک