زایەڵە - محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی رەسمی بەرەو ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێکەوت.
ماوەی چەند هەفتەیەکە پلانی گەشتەکەی سودانی بۆ تورکیا داڕێژراوە کە خۆی لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی باڵای عێراقی-تورکی بۆ هەماهەنگی ستراتیژی دەبینێتەوە.
بڕیارە لە ژمارەیەک کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا، سودانی گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، گۆڕانکارییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان بکات.
هاوکات چاوەڕێدەکرێت ژمارەیەک بەڵگەنامە و رێکەوتن بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لە بوارە جیاوازەکاندا واژوو بکرێن.
ک