زایەڵە-۱٤کۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، کە یەک کۆمپانیای ناوخۆییە و کۆمپانیاکانی تر لە حەوت وڵاتەوە هاتوون و ئەمەریکا بەپلەی یەکەم دێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کۆمپانیایانەی لە هەرێم کاردەکەن، چوار کۆمپانیایان بەرهەمهێنی نەوتن و لە هەرێم کاردەکەن. پاشان هەریەک لە  ڕووسیا و کەنەدا و ئیمارات دێن هەریەکەو دوو کۆمپانیایان هەیە و نەرویج و تورکیا و هەنگاریا هەریەکەیان کۆمپانیایەکیان لە کەرتی نەوتی هەرێم هەیە.

کۆمپانیای گوڵف کیستۆن لە کێڵگەی شێخان و کۆمپانیای HKN لە کێڵگەکانی ئەتروش و سەرسەنگ و کۆمپانیای وێسترۆن زاگرۆس لە کێڵگەی حەسیرە لەگەرمیان و کۆمپانیای هەنت ئۆیڵ لە کێڵگەی ئێنسەفنی کە کۆمپانیای ئەمەریکین نەوت بەرهەم دەهێنن.

کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی لەگەرمیان و ڕۆسنەفتی ڕووسی لە بجێل گرێبەستیان هەیە و کۆمپانیای زیگ ئۆیڵی کەنەدی لەهەولێر و شاماران پترۆڵیۆمی کەنەدی لە ئەتروش نەوت بەرهەم دەهێنن و کۆمپانیاکانی داناگاز و نەفت هیلالی ئیماراتی پێکەوە گرێبەستی کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ و بلۆکی ۱۹ و ۲۰ یان هەیە و بەرهەم هێنی سەرەکی غازی هەرێمن.

کۆمپانیای DNO ی نەرویژی لە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابوور لەگەڵ گەنەڵ ئینێرجی تورکی نەوت بەرهەم دەهێنن.

کۆمپانیای MOL ی هەنگاری هاوبەشی کێڵگەی شێخانە و پێشتر کۆمپانیاکانی فەڕەنسا و بریتانیا و ئیسپانیا لە هەرێم کشانەوە.

ک