زایەڵە - ئەمڕۆ پێنج شەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٥ نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم و د. ئەیمەن محمد بەڕێوەبەری داتاو زانیاری لە وەزارەتی بازرگانی عێراق لەسەردانێکدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە سیستەمی بەئەلیکترۆنی کردنی پسولەی خۆراکی هاوڵاتیانیان چالاککرد و لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە کۆبونەوە و سەردانی سایلۆی هەڵەبجە یان کرد.

لە پرێس کۆنفرانسێکدا  ڕایان گەیاند وەک دیاریەک بۆ پیرۆزکردنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەست پێکی پرۆسەکە لە هەڵەبجە کارادەکرێت و هاوڵاتیان لەوڕێگەوە دەبنەخاوەنی کۆبونی خۆراکی ئەلیکترۆنی خۆیان.

جێی ئاماژەیە وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی و لەهەماهەنگی دایە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق  بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و هەوڵیداوە  ئەو ئیمتیازانەی لەبەغداد هەیە  هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

ک