زایەڵە- مەحمود حەبیب، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات"هەسەدە" هاریکاری نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی کاریگەر بەردەوامە،

 هەردوولا مەشق و راهێنانیانی شەوانە و رۆژانەیان ئەنجامداوە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی مەیدانی و ئۆپەراسیۆنەكان، هەروەها ئەو شوێنە نوێیانە توندوتۆڵكراوە كە هێزەكانی لێی جێگیركراوە وەک ناوچەی "سیرین"، لەگەڵ پلانی بڵاوكردنەوەی هێز بەمزوانە لە ناوچەی بەنداوی تشرین لە گوندەواری باشوری کۆبانی.

 هاوپەیمانان هێزی سەربازی و لۆجستی نوێیان بۆ پشتیوانی لە بنکەکانی سوپاكەیان لە باکوری سوریا رەوانەكردووەو، قسەکردن لەبارەی نزیکی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانيش، تەنها خەیاڵەو هیچ بنەمایەكی نییە.

ک