زایەڵە-پاش گەڕانەوەی سودانی لە وڵاتی تورکیا بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران دەدات.

ئەمڕۆ هەینی ٩ـی ئایارـی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکان چاوەروان دەکرێت داواکاریی تەیف سامی، وەزیرى دارایی عێراق لە دادگای فیدراڵی سەبارەت بە بڕیاردان لەسەر پابەندنەبونى هەرێم بە رێککەوتنەکانەوە، لە مووچەى مانگی پێنجەوە جێبەجێ بکرێت، بەوەش چاوەڕوان دەکرێت سودانى ئەم مانگەش مووچەکە بنێرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەردەوام وەزیرى دارایی عێراق، ناڕەزایی دەربڕیوە لەسەر رادەستنەکردنى داهاتى نەوتی قاچاخ و ئەو برەی داهاتى ناوخۆ کە حکومەتى هەرێم  لە سێ مانگی رابردوودا رادەستى کردوە و دەڵێت، زۆر کەمترە لە نیوەی ئەو بڕەی رێککەوتنى لەسەر کراوە.


هەروەها، لەسەر ئەو بنەمایەش لە چەند رۆژى رابردوودا تەیف سامی سکاڵای لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرد.

ک