زایەڵە -له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێی سەربە ئیداره‌ی راپه‌ڕین، هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیله‌كه‌ی، كارمه‌ندێكی هاتووچۆی به‌رچه‌قۆ دا.
عه‌لی عه‌بدوڵا وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتووچۆی راپەڕین رایگەیاند كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هاتووچۆوە ده‌ستبه‌سه‌ر ماتۆڕسكیلی هاوڵاتییه‌كدا داگیراوه.
هەروەها راشیگەیاند : "دوانیوه‌رٍۆی ئه‌مڕۆ ئه‌و هاوڵاتییه له‌ناو بازاڕی قه‌ڵادزێ كارمه‌ندێكی هاتووچۆی به‌ر چه‌قۆداوه".
وتیشی: "هاوڵاتییه‌كه سێ چه‌قۆی له كارمه‌نده‌كه‌ی هاتووچۆ داوه و له ئێستادا باری ته‌ندروستی جێگیره".
راشیگه‌یاند، كه هاوڵاتییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆكراوه‌ته‌وه.
ک