زایەڵە- د، هێمن کەریم مامۆستای زانکۆ  لە سەر ئەو باوەڕەیە پاش پەکەکە، قەندیل دەبێتە جێگای میت و دەسەڵاتداران و بڕیار دەرانی ئەنقەرە.

لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە د، هێمن کەریم مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند، بەمێژووی دەوڵەتی تورک و ئەو پاشخانە ڕابردووەی کە هەیەتی و لە سەردەمی تورانیزمەوە واتە سەدەیەک بەر لە ئێستە، هیچ ئادیا و ڕونیەکم لە دۆسێیەی  کورد نەدیوە لە باکور بۆ بەرەو پێشبردن و پێدانی مافی ئۆتۆنۆمی بە کورد.

ڕاشیگەیاند: بە بۆچوونی من بە هەژموونی حوکمڕانی تورک و ڕابردووی قەندیل، داهاتویەکی تەواو ناڕوون دێنێتە پێش چاو.

وتیشی: ئەم پرۆسە بەناو ئاشتیانەی ئەنقەرە و تورکیا چەن مەبەستێک لەپشت؛ یەکێک لەوانە لەبار بردنی ئەو گۆڕانکارییەیە کە ئێستا لە سوریا واخەریکە کورد جێپێی خۆی قایم دەکات و هەڵوەشانەوەیەتی لەو وڵاتەدا و داماڵینی تەواوی هەموو ئەعزابە سیاسیەکانی سەر بە پەکەن و بەبێ مەرج دانانی چەک خۆدانە دەست ئەو قەدەرە ناڕوونەیە کە لەسەرەوە  باسمکردووە.

زیاتر وتی، پێم وایە لەدوای قۆناغی یەکەمی چەکدانان یەکەم هەنگاو دور خستنەوەی تەواوی لایەنگرانی پەکەن بەرەو وڵاتانی ئەورووپا و دەست پێکردنی جینۆسایدی ڕۆحی و نیشتیمانیانن لە زێدی باو باپیرانیان.

ڕونیشیکردەوە،بەپێی تۆبۆ گرافیای باشوری کوردستان دەبێت قەندیل ببێتە جێگای کوردانی باشور بەڵام بەداخەوە دەڵێم دەبێتە جێگای میت و دەسەڵات دارانی ئەنقەرە.

ئەو پرسیارەشی هێنایە ئاتاوە کە ئایا چەک دانان مافەکانی کورد لە تورکیا دەستەبەر دەکات یان نا، ئەی پرسیومانە بۆ چەکیان هەڵگرت؟ لەهەمبەر کۆمەڵێک نادادی چەک هەڵگیرا ئایا ئەو نادادیانە کۆتایی هاتووە، بە دڵنیایەوە نەخێر ئەی بە دانانی چەک ڕێک دەبێتەوە، نەخێر، بەڵکو دەبێتە دەروازەی دورکەوتنەوەی زیاتر لەو نیشتیمانەی کە خەونی چەندەهاساڵەی کوردوستانن.

ک