زایەڵە - ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بلاەیكردەوە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ١٤ ی ئایاری ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت و ڕۆژی یەک شەممە ( ١٨ ی ئایاری ٢٠٢٥ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

بەپێی خشتەكە ئەمرۆ چوار شەممە مووچەی خانەنشینی شارستانی ،خاوەن پێداویستی تایبەت ،زیندانەسیاسیەكان و پەككەوتوانی كیمیاباران ،كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشدەكرێت .

هەر بەپێی خشتەكە سبەی پێنج شەممە مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ،پەروەردە ، خانەنشینی پێشمەرگە ،دارایی و ئابوری ، دەستەی دەستپاكی ، دەستەی وەبەرهێنان ، دەستەی ژینگە ، دەزگای مین ،ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم ،كۆمسیۆنی بالای هەڵبژاردنەكان ،دیوانی چاودێری دارایی ،مافی مرۆڤ ، ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن ، تەندروستی ، ناوەخۆ ، داد ،ئەنجومەنی دادوەری ، پلاندانان ،بازرگانی و پیشەسازی . سامانەسروشتیەكان ، گواستنەوەو گەیاندن ،كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاوا ،شارەوانی و گەشت و گوزار ،دابەشدەكرێت .

ک