زایەڵە - پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگهیاند، ئهنجومهنی وهزیرانی پرۆژەی روناكی (كارەبای 24 كاتژمێریی) پهسهندكرد و ئەوانەی بەشداری پرۆژەكە دەكەن، لە سێ مانگی یەكەمدا بەرێژەی 25%و 50% و 15% حكومەتی هەرێم پاڵپشتییان دەكات بۆ ئەوەی خۆیان رابهێنن لەگەڵیدا، دهشڵێت، لیژنهیهكی باڵا چاودێری پڕۆژهكه دهكات كه مهسرور بارزانی سهرۆكایهتی دهكات.
پێشەوا هەورامانی، ئەمڕۆ چوارشەممە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پرۆژەی ڕووناکی دولایەنەیە، واتە هەم بە هاونیشتمانیان هەم حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەكرێت، هەروەها تەواوی خەڵکی کوردستان لەم پرۆژەیە سودمەند دەبن، ڕەچاوی دۆخ و گوزەرانی دارایی خەڵک کراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، نزیکەی لە 80%ـی خەڵک پارەیەکی کەمتر لەجاران دەدەن، بۆ ئەوەی کارەبایەکی 24 کاتژمێریان دەستکەوێت، هەروەها پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پرۆژەی ڕوناکی لە سەنتەری هەمو پاریزگاکان تەواو بێت، دواتریش بەرەو ناوچەکانی دیکە درێژ دەبێتەوە.
پێشەوا هەورامانی باسی لەوەشكرد،سێ مانگی یەکەم بۆ ئەو بەشداربوانەی دەچنە ناو پرۆژەی ڕوناکییەوە، بەڕێژەی 25%و 50% و 15% پاڵپشتی دەکرێن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بۆ ئەوەی هاونیشتیمان خۆیان ڕابهێنن، هەروەها دەبێت بەپێی پێویست کارەبا بەکار بهێنرێت، کە لەم ڕێگەیەوە بەهەدەردان کەمدەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕو، لیژنەیەکی باڵا چاودێری پرۆژەکە دەکات، تاوەکو تەواوی کوردستان دەبێتە بەشداربوی ئەو پرۆژەیە، کە سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی ئەو لیژنەیە دەکات، سەرپەرشتی سەرۆک وەزیرانیش بۆ ئەوەیە خەڵک سودمەند بن بە پارەیەکی کەمتر.
ک