زایەڵە-قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دوو وێنەی خۆی لەگەڵ ژەنەراڵ (ئیسماعیل قائانی) فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوكردەوە.
ئەعرەجی لەسەر وێنەكان نوسیویەتی:
لەگەڵ ژەنەراڵ قائانی كە سەردانی بەغدادی كردووە گفتوگۆمان كرد لەبارەی: رێگاكانی پەرەپێدانی پەیوەندی عێراق و ئێران.
هەوڵە هاوبەشەكان بۆ پاراستنی سنورو قۆناغەكانی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنیی (مەبەستی لە رێككەوتنی چەككردن و كەمپنشینكردنی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە لەناو خاكی هەرێم).
جەختمان كرد لەسەر بایەخی سەركەوتنی دانوستانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران و پابەندبوونی هەمووان بە سەقامگیریی بەردەوامی ناوچەكەوە.
سەردانی قائانی بۆ بەغداد هاوكاتە لەگەڵ سەردانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كەنداوی عەرەبی (سعودیەو قەتەر)و دیدارەكەی لەگەڵ ئەحمەد شەرعی سەرۆكی سوریا.
ک

May 14, 2025