زایەڵە-بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر داوا لە جووتیاران دەكات، لە كاتی دروێنەدا، خۆیان لە كارەساتی نەخوازراو بپارێزن و پابەندیی رێنوێنییەكان بن.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و خۆپاراستن لە كارەساتی نەخوازراو، بەر لە پرۆسەی دروێنە، پێویستە ئامێری ئاگركوژێنەوە لەناو دەڕاسەكاندا هەبێت.
هەروەها لە كاتی شكانی دەڕاسە، هەر ئامێرێك نابێت بە هیچ شێوەیەك كرداری "لەحیم"كردن لە ناو كێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت، پێویستە شوفێرانی دەڕاسە ئاگاداری هێڵەكانی كارەبای ناو كێڵگەكانیان بن.
هەروەها روون كراوەتەوە كە پێویستە هەر دەڕاسەیەك بە بەردەوامی تانكەرێك ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت، لە كاتی ئیشكردندا و ترۆمپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە كاتی روودانی هەر ئاگرێك، بتوانن بە زووترین كات كۆنترۆڵی بكات، شوفێری دەڕاسەكان خۆیان بە دوور بگرن لە جگەرەكێشان و ئەگەریش كێشای، نابێت پاشماوەكەی فڕێی بداتە ناو كێڵگەكان .
ک