زایەڵە - عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ئێران بەڵێن دەدات هەرگیز چەکی ئەتۆمی دروست نەکات و کۆگاکانی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو نەهێڵێت و یۆرانیۆم تەنیا بە ئاستێکی پێویست بۆ بەکارهێنانی مەدەنی بپیتێنێت و ڕێگە بە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بدات سەرپەرشتیی پرۆسەکە بکەن.

ڕاشیگەیاند: هەموو ئەمانە لە بەرامبەر هەڵگرتنی دەستبەجێی هەموو گەمارۆ ئابوورییەکانی سەپێنراو بەسەر ئێراندا.

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: ئێران لە بەرانبەر هەڵگرتنی دەستبەجێی گەمارۆکان، ئامادەیە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمەریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات.

ک