زایەڵە - دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە  دەمەوێت کێشەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە زیرەکی چارەسەر بکەین نەک بەبەکارهێنانی هەڕەشە و توندوتیژی.، ئاماژەی بەوەشکرد، "پێموایە ئێمە زۆر نزیکین لە ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران".

ئەو وتانەی سەرۆک ترامپ لە میانەی سەردانەکەیدا بوو بۆ لای هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید کە دەکەوێتە بیابانی باشووری ڕۆژئاوای دۆحەی پایتەختی قەتەر کە میوانداری گەورەترین دامەزراوەی سەربازی ئەمریکا دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دەمەوێت کێشەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە زیرەکی چارەسەر بکەین نەک بەبەکارهێنانی هەڕەشە و توندوتیژی.

دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا دەیەوێت ئێران وڵاتێکی گەورە و مەزن بێت، بەڵام بەبێ چەکی ئەتۆمی، هەروەها نایەوێت هەنگاوی دووەم بەرامبەر ئێران بگرێتەبەر و هەڕەشە لەو وڵاتە بکات.

جەختی لەوەشکردەوە، دەمانەوێت ئێران ببوژێتەوە، بەڵام هەرگیز رێگەنادەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا لە دانوستانی جدیدان لەگەڵ ئێران، بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتییەکی درێژخایەن، ئێرانیش تا رادەیەک رەزامەندی لەسەر خاڵەکانی رێککەوتنەکە دەربڕیوە.