زایەڵە- لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند، بەڵێ، پەکەکە بەیەکجاری چەک دادەنێت، چونکە لەو بڕوایەدان کە چارەسەری کێشەی کورد لە باكور پێویستی بە خەباتی مەدەنی و ڕێگەچارەی دیبلۆماسی هەیە.
ئاماژەی بەوەش دا: لە ڕۆژی ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥، پەکەکە بە فەرمی ڕاگەیاند کە پاش ٤٠ ساڵی شەڕی چەکی، بڕیاری بەسەرچوونی ڕووبەڕوویی چەکی و فەسخکردنی خۆی داوە. ئەم بڕیارە لە کۆنگرەیەکی نهێنی لە سنووری نێوان عێراق و ئێران وەردەگیران، بە پەیوەندی بە بانگەوازی ڕێبەرەکەیان، عەبدولڵا ئۆجالانەوەهەبووە.
وتیشی، داهاتووی پەکەکە گۆڕانکارییەکی زۆر گەورەیە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، پەکەکە بڕیاری داوە کە هەموو چالاکیە چەکییەکانی کۆتای پێ بێنێت و خۆخکی هەڵوەشێنێتەوە . ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری نوێی سیاسی و ڕێکخراوەی لە ۆڵواتی تورکیا.
ئەوسەرکردەیەی بزووتنەوەی ئیسلامی هێمای بەوەشکرد، قەندیل ناوچەیەکی گەورەیە لە سەر سنووری عێراق وئێران، و شوێنێکی سەرەکییە بۆ پەکەکە. ئەم ناوچەیە بە شێوەیەکی زۆر گەورەیە و گەورەترین قۆناغەکانی پەکەکە لەوێ دانراوە. بە پێی سنوری جوگرافری مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ، لەگەڵ ڕێکەوتنی هەردوو وڵاتی عێراق و تورکیا.
ئەوەشی خستەڕوو،بە چەک دانانی پەکەکە، گەلی کوردی تورکیا دەست کەوتی گۆڕانکارییەکی زۆر گەورە دەبێت. ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری نوێی سیاسی و دەست کردن بەخەباتی مەدەنی و پەڕلەمانی بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان لەو وڵاتەدا.
ک