زایەڵە - هاووڵاتیەك لە ئەنجامی كەوتنە ناوكۆگایەكی پاڵاوگەیەك لە سنوری ناحیەی شەمامك تیمەكانی بەرگری شارستانی هەوڵیانداوە ڕزگاری بكەن بەڵام دووان لە كارمەندانی بەرگری شارستانیش كەوتوونەتە ناو كۆگاكەوە و ئەوانیش گیانیان لەدەستداوە.

بەرگری شارستانی هەولێر ڕاگەیاند: ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتییەك لە یەكێك لە پاڵاوگەكانی سنووری ناحیەی شەمامك لەكاتی كاركردن كەوتۆتەوە نێو كۆگایەكی نەوت و بەنزین.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوو كارمەندی بەرگری شارستانی هەولێر ویستوویانە ڕزگاری بكەن، ئەوانیش كەوتوونەتە نێو پاڵاوگەكە و بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

ک