زایەڵە - ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی نانەوتیی یەک هەفتەی سنووری پارێزگای سلێمانیی ئاشكراكرد.

بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی 12 ملیار و 405 ملیۆن و 21 هەزار و 689 دینار بووە.

هەر بەپێی داتاكانی ماڵپەڕەکە، زۆرینەی داهاتی هەفتەی رابردوو بەشێوەی نەختینەیی بووە بە رێژەی %83.

رێكەوتی 15/12/2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بوو بە خاوەنی پرۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ک