زایەڵە - وەزارەتى پەروەردەى عێراق بڕیاری دا لە هەر پارێزگایەکی عێراق کوردى لێبێت، بەشى خوێندنى کوردى لە کۆلێژى پەروەردەی کراوە ( بنیات)، بکرێتەوە.

ئەو بڕیارە لەسەر بنەماى فەرمانێکى ئیبراهیم جبوورى، وەزیرى پەروەردەى عێراق بووە و لە 6ـی ئایار لەلایەن ئیحسان هادى ئەحمەد، راگرى کۆلێژى پەروەردە ئاراستەى بەشەکانى ئەو کۆلێژە کراوە.

بەگوێرەى فەرمانەکە، دەبێت بۆ ساڵى خوێندنى 2025-2026 بەشى خوێندنى کوردى لە کۆلێژى پەروەردەى کراوە لەو پارێزگایەنە بکرێتەوە کە کوردی لێیە.

لە نووسراوەکەى وەزارەتى پەروەردە هاتووە، کردنەوەى بەشى کوردى لەو کۆلێژە پێویستى بە خوێندکار و دەستەبەرکردنى مامۆستا هەیە، کە خاوەنى بڕوانامەى باڵا بن.

ک